پەرلەمانتارێكی كورد: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی

په‌رله‌مانتارێكی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت: لیستی هاوپەیمانی كوردستان به‌رده‌وامە له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی.
مه‌هدی حاجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووە: ئه‌وان ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌یمانیان هه‌بوو یاخود نه‌بوو هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیر.
گوتیشی: هه‌وڵ ناده‌ن هیچ لایه‌نێك به‌زۆر راكێشنه ناو پرۆسه‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و دیموكراتیه و هه‌نگاوێكیشه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌عێراقدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و بانگێشتكردنی بۆ په‌رله‌مان په‌یره‌وكردنی دیموكراسییه كه ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێداوه.
دووپاتیشی كرده‌وه: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پرۆژه‌یه له‌په‌رله‌مان پێشنیار كرا ئه‌وه باوه‌ڕیان وایه كه ده‌نگی پێویست په‌یدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی خۆیان بپێكن و متمانه له مالیكی بسێننه‌وه.




