سێ ھەزار کەس لەژێر ئەشکەنجەی سوپاو پۆلیسی رژێمی سوریا گیانیان لەدەستداوە.

سوریا – KDP.info / سێ ھەزار کەس لەژێر ئەشکەنجەی سوپاو پۆلیسی رژێمی سوریا گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ئاماری (رێکخراوی مافی مروڤ لەسوریا) SNHRلەماوەی دوو ساڵی شۆڕشدا لەسوریا تا ئێستا دوو ھەزار و 963کەس لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی سەر بە بەشار ئەسەد گیانیان لەدەستداوە، لەنێو قوربانیانی ئەشکەنجەدا 87منداڵ 27ژن 124ئەندامی سوپای ئازاد دا ھەن. رێکخراوی مافی مروڤ لەسوریا ھەروەھا رایگەیاندووە : لەلایەن ئیدارەی رژێمی بەشار ئەسەد 215ھەزار کەس بە دیلگیراون و 85ھەزار کەسی دیکە بێ سەر و شوێن بوون، تەمەنی نۆ ھەزار لەو دیلانە لەژێر `٨ ساڵیدان و چوار ھەزارو ٥٠٠ ژن و ھەزارو ٢٠٠ خوێندکار بە دیلگیراون.شایەنی باسە : بەپێی دوا ئامارەکانی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و (رێکخراوی مافی مروڤ لەسوریا) ژمارەی کوژراوەکان وشوین بزربووەکانی جەنگی سوریا تا ئێستە گەیشتۆتە پتر لە 200 هەزار کەس .




