٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌تی هه‌رێم : بایەخ به‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی دەڤەری سۆران دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ بڕی 3 ملیار‌و 300 ملیۆن دینار وەكو پێشینەی گەشتیاریی تایبەت بەو دەڤەرە تەرخان دەكرێت و خولی تایبەتیش بە چێشتخانەو كاركەرانی شوێنی گەشتیاری دەكرێتەوە.

لەمبارەیەوە بەرێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران  بارزان محەمەد حاجی بە KDP.infoراگەیاند: كارمان لەسەر ئەوە كردووە، كە پاڕكێكی هاوشێوەی پاڕكی سامی عەبدولرەحمان دروست بكەین، هەروەها بناری چیای هەندرێن دەكەینە كەمپی گەشتیاریی، و هاوینە هەوارەكانی ئەو دەڤەرە كاریگەری زۆرباشیان هەبووە لە دەستنیشانكردنی هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی، لەو روانگەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار‌و 300 ملیۆن دینار وەكو پێشینەی گەشتیاریی تایبەت بەو دەڤەرە تەرخان دەكات، بۆ زیاتر بایەخدان بە رەوشی گەشتیاری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان خولێكی ئەكادیمی بۆ بەهێزكردنی زانیاری خزمەتگوزاری گەشتیاری بۆ كارمەندانی هۆتێل و مۆتێل و كافتریاو چێشتخانەكانی سۆران و رواندزو شوێنە گەشتیاریەكان لەهاوینە هەواری تاڤگەی گەلی عەلی بەگ بەسەرپەرشتی مامۆستای شارەزا لەبوارەكە كردەوە، خولەكە بۆ ماوەی (3)رۆژ بەردەام دەبێت و دەرچوانی خولەكە بڕوانامەی تایبەت بە خولەكە وەردەگرن.

سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی شوێنە گەشتیارەكان، بەرێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران خستیە روو "هەر كەسێك سەرپێچی كردبێت سزامان داوە، بەڵام بەداخەوە دەست بۆ هەر بستێك زەوی دەبەیت، خەڵكێك بە هی خۆی دەزانێت، وای لێهاتووە دەست بۆ چیاكانیش دەبەین كەسانێك دەڵێن هی ئێمەیە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار