٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەوڵی متمانە سەندنەوە لە حكوومەتەكەی عەلی زێدان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا/KDP.info- پەرلەمانتارانی لیبیا بۆ سەندنەوەی متمانە لە حكوومەتی عەلی زێدان ئیمزا كۆدەكەنەوە. لەمبارەیەوە محەمەد سەفوان سەرۆكی حزبی بنیاتنان و دادوەریی لە لیبیا بە رۆژنامەوانانی رایگەیاند كە بە مەبەستی سەندنەوەی متمانە لەكابینەی عەلی زێدان ئیمزای 100 پەرلەمانتاریان كۆكردۆتەوە. حزبی بنیاتنان و دادوەریی كە بە پێنج وەزیر بەشدارە لەكابینەی ئێستای حكوومەت، سەرۆكەكەی هەڕەشەی كردووە كە بەهۆی قەیرانی سیاسی لە وڵاتدا و كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگریی میسر، لەكابینەی زێدان دەكشێنەوە. جێی باسە بە پێی یاسای ناوخۆی پەرلەمانی لیبیا بۆ ئەوەی حكوومەت هەڵوەشێتەوە پێویستی بە واژووی 120 پەرلەمانتار هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار