هەفتەی داھاتوو ئوسامە نوجێفی سەردانی ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دەکات

بەغدا – KDP.info / وا بڕیارە هەفتەی داھاتوو سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی پەرلەمانی سەردانی تورکیاو ئێران بکەن و لەو هەردوو سەردانەکدا لە گەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات باسی تۆکمەکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە و ھاریکاریی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی پەرلەمانی تاوتوێ دەکەن. نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق ئوسامە نوجێف ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد: هەفتەی داھاتوو ئوسامە نوجێفی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکدا سەردانی ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دەکات. دەمێکە ئامدەکاری بۆکراوە، نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە لەو سەردانانەیدا بێجگە لەباسی تۆکمەکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە، ھاریکاریی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی پەرلەمانی تاوتوێ دەکەن.شاینەی باسە نوجیفی وەک کەسایەتیکی سونە مەزهەبی عێراق بەردەوام نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە پاراستنی بەرژەوەندی ئێران و رێگا دان بەدەسترۆیشتنی ئێران لە عیراق دا تۆمەتبار دەکرد و هاوکات وەک لاینێکی نەخوزراوی ئیران وەسف دەکرد.




