بۆ یەکەمجارە لە مێژووەی پاکستاندا بە ئاشتیانە پۆستی سەرۆک وەزیران جێدەهێڵی

پاکستان – KDP.info / یەکەمین جارە لە مێژوویی پاکستان دا سەرۆکی ھەڵبژێردراو کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەکات بە شیوەیەکی ئاشتیانە دەسبەرداری پۆستەکەی دەبێت .ئاسەف عەلی زەرداری سەرۆکی پاکستان، دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کە ٥ ساڵی خایاند، دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، کە بووە یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراو لە مێژوویی پاکستان دا کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەکات.لەوبارەیەوە وتەبێژێک بەناوی زەرداری رایگەیاند: سەرۆکایەتی مەراسیمێکی ماڵئاوایی بۆ زەرداری رێکدەخات.زرداری لە ساڵی ٢٠٠٧ دا دوای تیرۆرکردنی بێنەزیر بۆتۆی خێزانی، لە ھەڵبژاردنێکی ئازاد دا بووە سەرۆکی پاکستان. بڕیاریشە ممنون حسێن پاڵێوراوی حزبی رابیتەی ئیسلامی کە سەر بەنەواز شەریفی سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، جێگەی زەرداری بگرێتەوە. شایەی باسە بەهۆی رکابەری زۆری پارتەکانی سیاسی لە پاکستان مانەوەی لە دەسەلات یان کۆدەتای سەربازی بوونەت هۆکاری کورت بوون، هەندێک جاریش بۆتە دەستبەرنەدانی جللەوی دەسەڵات لەو وڵاتەدا.




