هێزەكانی ئێران ژمارەیەك كۆڵبەر و هاووڵاتییان لەناوچەی سەلاس دەستبەسەر كرد

سەلاس – KDP.info / ژمارەیەك كۆڵبەر و هاووڵاتیی مەدەنیی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە لەناوچەی سەلاس دەستبەسەر كراون و ئەو كەسانەشی كە دەستگیرکراون ژمارەیان نزیكەی ٣٠ كەسە ، وەک دانیشتوانی ناوچەکە رایانگەیاندووە : نەزانراوە کە هۆکاری دەستگیرکردنیان چی بووە .لەلایەکی دیکەوە دوێنێ شەممە هێزەكانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی سەلاس هێرشیان كردە سەر كۆڵبەران و هاووڵاتیانی مەدەنیی كورد و لەئەنجامدا دوو كەس لەچەكدارەكانی سوپای پاسداران كوژران و بریندار بوون و هەروەها کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئیرانیش برینداربوو. سەرچاوەیەکی نزیکی لە رووداوەکە بە کوردستان میدیای رایگەیاند: پێکدادان لە نێوان سوپای پاسداران و ژمارەیەک کۆلبەر دروسی بوو لەئەنجامدا دوو كەس لەچەكدارەكانی سوپای پاسداران كوژران و بریندار بوون و هەروەها کۆڵبەرێکی کوردیشبرینداربوو. بەپێی ئاماری تۆماركراو لەسەرەتای مانگی ئابەوە هەتا ئێستا ٧ كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی ئێران بوونەتە قوربانی. لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢ كەس كوژراون و ٥ی دیكەش بریندار كراون. بۆ هۆی زۆری رووبەرووبووەکانی نێوان پاسەوانەکانی سنووری ئیران و کۆللبەران ئەگەر هەیە کە ژمارەی قوربانیان لەم ئامرە زیاتر بن




