٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساڵح موسلیم : ئێمە وەک پەیەدە هیچ کاتێک بە چاوی دوژمنانە سەیری تورکیامان نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئامەد – KDP.info‌/ ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە  رایگەیاند: ئێمە وەک پەیەدە هیچ کاتێک بە چاوی دوژمنانە سەیری تورکیامان نەکردووە ، هەوڵمانداوە هەردەم دیالۆگ سەرجاوەی پەیووەندییەکانی نێوانی ئێمە و ترکیا بیت ، سەبارەت  بەسەردانەکانی بۆ تورکیا موسلم رایگەیاند : سەردانەکانمان بۆ تورکیا لە پیناو باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەیەدە و حکوومەتی تورکیا بووە ، لەو باریەوەش گفتۆگۆی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووەگفتوگۆکانیش لەسەر بنەمای ریزگرتن و پەرەسەندنی پەیوەندییەکان بووە، چوونکە لە ئیستەدا هەم تورکیا پێویستی بە ئێمە هەیە، هەم ئێمەش پێویستیمان بە تورکیا هەیە، ئەوەی لەرابردوو روویدا لە نێوان هەردوولادا ، هۆکارەکەی بۆ تێگەیشتنی هەڵی حکوومەتی تورکیا بووە لە پەیەدە کە پێوا بووە ئێمە وەک دوژمن سەیری تورکیامان کردووە ، کە چی ئێمە هێچ کاتێک تورکیامان وەک دوژمن سەیر نەکردووە،ساڵح موسلیم لە دیدارێکی کەلەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤ سازیکردبوو گووتی: ئێمە تورکیامان دڵنیا کردۆتەوە کە  وەک پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان نامانەوێت دەوڵەتی کوردی لەو ناوچەیە دروست بکەین بەڵکو دەمانەوێت  ئیدارەیەکی خۆ بەرێوەبردن لە چوارچێوەی سوریا  دروست بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار