پۆلیسی یۆنان لەبەندەری سیسام کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیای دەستبەسەر کرد

یۆنان – KDP.info / پۆلیسی یۆنان لەبەندەری سیسام کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیای دەستبەسەر کرد.کەشتییەکی بارهەڵگرەکەی تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی بەرەو وڵاتەکەی، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر کراوە و رێی پێنادرا بگەڕێتەوە تورکیا. هۆکارەکەش بۆ نەدانی باجی رۆیشتن دەگەرێتەوە، خاوەنی کۆمپانیای کۆشاداسی ئێکسپرێس عەبدوڵڵا گور، کە سەرپەرشتی بار و گواستنەوە دەکات لەبەندەری سیسام، بۆ ئاژانسی ئەنادۆل ئاشکرایکرد : دەوڵەتی یۆنان داوای باج و سەرانە دەکات لەو کەشتییە بۆیە ئەو کەشتییەیان دەستبەسەرکردووە، خاوەنی کۆمپانیای کۆشاداسی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەوان تەنیا باج و سەرانە دەدەنە حکوومەتی تورکیا نەک ھیچ وڵاتێکی دیکە، بۆیە ئامادە نین باج بدەین بەحکومەتی یۆنان. سەبارەت بەم کێشەیە، ھێشتا حکومەتی تورکیا و یۆنان لەوبارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردووە.




