دەستەی نەزاهە: بەمنزیکانە گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كه له‌پرۆژه‌یەک کراوە ئاشکرا دەکەین

بەغدا – KDP.info / ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كه له‌پرۆژه‌یەک کراوە ئاشكراده‌كەین، کە تێیدا ملیۆنان دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه. ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌واد شه‌هیلی، به خه‌به‌ر نیوزی راگه‌یاندووه: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كاتو بەرپرسان تێوەگڵاون. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جەواد شه‌هیلی راشیگه‌یاند: سامی ئه‌عره‌جی، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئەو پرۆژه‌یە بووه كه گەندەڵی تێدا کراوە و پرۆژەکەش ناوی پرۆژه‌ی شاری بسمایه. برتیی بووە لە دروست کردنی 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون کەچی ئەو تائێستا 700 ماڵی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی دروست کردووە له‌كاتێكدا بڕیاربوو یه‌كه‌كان به‌خشت دروستبكرێن، به‌ڵام به‌بلۆكی ئاسایی دروستكراون. شه‌هیلی ئاشكراشیكردووه: ئه‌و پرۆژه‌یه بودجه‌ی كراوه‌ی بۆ دابینكراوه‌و تێیدا ملیۆنان دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه. پرۆژه‌ی شاری بسمایه، ده‌كه‌وێته به‌شی باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غداد‌و 1830 دۆنم زه‌وی بۆته‌رخانكراوه‌و بڕیاره 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تێدا دروستبكرێت.




