نوێنەرێكی كورد: داواكارییه‌كانی هەرێم بۆ 17%ی نه‌وت ده‌ستوورییه

ئەندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایدەگەێنێت كە داواكارییه‌كانی هەرێمی كوردستان بۆ 17%ی نه‌وت ده‌ستوورییه.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كورستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: داواكاریی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی 17%ی بودجه‌ی دارایی و نه‌وتی عیراق مافێكی سروشتی هەرێمی كوردستانه، به‌وپێیه‌ی ده‌ستوورییه‌و له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئەم لێدوانانەی مەحما خلیل لەكاتێكدایە كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە: داواكارییه به‌رده‌وامه‌كان له‌باره‌ی 17%ی داهاتی نه‌وتی عیراق بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پێچه‌وانه‌ی یاسایه.




