روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی مانگرتنی كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر، روونكردنەوەیەكی راگەیاند.
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
دوێنی له كاتی مانگرتنی كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا له هه‌ولێر به هۆی كه‌می ده‌رماڵه‌ی پیشه‌ییان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه. وه هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كه ئه‌ركی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌بینن له‌وێ ئاماده‌بوونه بۆ روونه‌دانی هیچ پشێویه‌ك بۆ تێك نه‌چوونی بارودۆخه‌كه و له هه‌مان كاتدا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك له‌وێ ئاماده‌بوونه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری، دیاره یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان ئازاری پێگه‌یشتوه و رێگری لێكراوه.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین له هه‌مان كاتدا رێز‌و ئیحترامی تایبه‌تمان بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان هه‌یه و پێویستیشه هه‌موو كار‌و چالاكییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاساوه به‌ڕێوه‌بچن وه هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به به‌رده‌وامی بۆمان رێزگرتنه له پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌روه‌ها پارێزگاری كردنی سه‌روه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێزگرتنی ماف و ئازادییه دیموكراسییه‌كان و پێشێل نه‌كردنی مافی هیچ لایه‌ك وه ئه‌وه‌ی رووداوه‌ی به‌دواداچوونه‌وه‌مان له‌سه‌ركردوه و لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه، وه سه‌رپێچی كار سزا ده‌درێت و هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ربێت له هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2_7_2012




