نێچیرڤان بارزانى: سیاسه‌تى نه‌وتیمان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستووره و هیچ شتێكى شاراوه‌ى تێدا نییه

ئیواره‌ى دووشه‌ممه 2ى ته‌ممووزى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی17ـیه‌مین خولی ده‌رچوونی زانكۆی دهۆك بوو. له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان و كه‌سوكاری قوتابیان سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆشحاڵیی خۆی به ئاماده‌بوونی ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌و قوتابیانه‌دا ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی دا كه ده‌رچوونی قوتابی له زانكۆدا ته‌نیا وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی نیه و ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئاست به‌رزه بۆ ئاماده‌كردنی گه‌نجان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌یان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتى:"ئه‌مڕۆ زانكۆی ئێوه‌ی گه‌نجه پێگه‌یشتووه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنا و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه كۆمه‌ڵگه و حكوومه‌ت سوود له زانستی ئیوه وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌یش حكوومه‌ت ساڵانه ده‌رفه‌ت بۆ دامه‌زراندنی به‌شێك له ئێوه ده‌ره‌خسێنێت و پشتیوانیی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له تواناكانی ئیوه وه‌رگرێت و كارتان بۆ په‌یدا بكات و به‌وه‌یش هه‌ردوو كه‌رت خزمه‌تی ئێوه بكه‌ن و ئێوه‌یش خزمه‌تی گه‌لی خۆتان بكه‌ن".
نیچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه كه حكوومه‌ت وه‌كوو پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه بێكارن پشتیوانیه‌كی دارایی پێشكه‌ش به‌و قوتابیانه ده‌كات به پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك تاكو ئه‌و كاته‌ی كارێك په‌یدا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی تواناسازیی قوتابیان كرد كه له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا ده‌ستی پێكرد بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه و ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیه‌كیشی هه‌بوو چاره‌ی ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی به ئه‌ركی حكوومه‌تی زانی كه ژینگه‌یه‌كی وا بۆ ئه‌و قوتابیانه بڕه‌خسێنێـت كه ئه‌وه‌ی بتوانێت له هه‌رێمی كوردستان بخوێنێـت خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌یشی به مافێكی ڕه‌وای قوتابیان زانی، به‌ڵام ڕوونیشى كرده‌وه گرفت له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌رچووان هه‌موویان بیانه‌وێت له كه‌رتی حكوومیدا دابمه‌زرێن.
سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتی:''هه‌ڵبه‌ته ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌ندێك له وانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت نامێنێت و ئه‌وه‌یش بۆ دوو ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له لاوازیی پلاندانان له نێوان پێداویستیی بازاڕ و ڕیژه‌ی ده‌رچووان. دووه‌میش بریتیه له‌وه‌ی كه له دونیادا هیچ حكوومه‌تێك نیه توانای هه‌بێت ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رده‌چن دابمه‌زرینیت، كه‌رتی تایبه‌تیش ڕۆڵی ته‌واوكردنی دامه‌زراندن ده‌بینێت، بۆیه پێوسته ئیمه هانی كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ین كه یارمه‌تی دامه‌زاندی قوتابیان بدات و ئه‌و كه‌سانه‌یش هه‌مان ئیمتیازی كه‌رتی حكوومیان هه‌بیت و داوایشی له كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كان كرد كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و زانكۆكان هاریكار بن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له تواناكانی ئێوه وه‌رگیریت، تاكوو پێكه‌وه ژێرخانی ئابووریی وڵات به‌رز بكه‌ینه‌وه.''
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی دا که به داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت له وڵاتی ئیمه‌دا نه‌یتوانیوه ڕۆڵی ته‌واوی خۆی له‌و بواره‌دا بگیریت و هیوای خواست كه هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی ده‌رچووان بیننه دی تا بتوانن خزمه‌تی گه‌ل و وڵاتی خۆیان بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكى حكوومه‌ت دروستبوونى كێشه و قه‌یرانى سیاسى له عیراق بۆ پابه‌ندنه‌بوونى حكوومه‌تى عیراق به ده‌ستووره‌وه گه‌ڕانده و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومه‌تى عیراق سیاسه‌تى دواخستن به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان به كار دێنێت و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و غاز ڕۆژ به ڕۆژ ئالۆزتر ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانى، ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان هیچ شتێكى شاراوه‌ى تێدا نیه و گوتى:"زۆر پرسیار له سه‌ر سیاسه‌تى نه‌وتیمان ده‌كرێت، لێره‌وه وه‌ك سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیسانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم، سیاسه‌تى نه‌وتى له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌یه كه ده‌ستوورى عیراق به ئێمه‌ى داوه و %80ى خه‌ڵكى عیراقیش ده‌نگى بۆ داوه".




