سهرۆكی ههرێم پرسهنامهیهك ئاراستهی خانهوادهی فەتاح شێخ كەمالی عەبابیلێ دهكات

بۆ/ خانەوادەی خوالێخۆشبێت فەتاح شێخ كەمالی عەبابیلێ
بسم الله الرحمن الرحیم
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ فەتاح، كوڕە گەورەی شێخ كەمالی عەبابیلێ، كەسایەتی دیاری ناوچەی شارەزوور و نموونەی دڵسۆزی رێبازی كوردایەتیم پێگەیشت و كۆچی دواییشی بۆشاییەكی گەورە لەو ناوچەیە دروست دەكات.
بەو بۆنەوەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و لە خوای گەورە دەپارێینەوە گیانی كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ئارامی و سەبووریش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




