٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕوونكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەواڵێكی ناڕاست لەبارەی دواخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسی ئەنادۆڵ هەواڵێكی بڵاو كردۆەتەوە و هەندێ سایتی هەرێمی كوردستانیش بە بێی ئەوەی بەدواداچوونی دروست بۆ هەواڵەكە بكەن، هەواڵەكەیان گواستۆتەوە كە گوایە دواخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە گشت لایەك ڕادەگەیێنێت كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی دانیشتنەكانی كۆمیتەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی، لەگەڵ ئەوە بووە كە كۆنگرە لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت. دواخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی هیچ پەیوەندی بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبووە و بە بڕیاری كۆمیتەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی و لەسەر داوای لایەنە بەشداربووەكان بووە و ئەوە لە ڕاگەیێندراوی ڕۆژنامەوانیی كۆمیتەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی لە ڕێكەوتی 3ـی 9ـی 2013ـدا بەڕوونی باس كراوە كە هەڵبژاردنەكانی پارلەمان و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هۆكاری دواخستنی كۆنگرەن.

كۆنگرەی نەتەوەیی مۆڵكی هەموو تاكێكی كوردە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمانی پێوە بەندە. بۆیە داوا لە هەموو دەزگەكانی ڕاگەیاندن دەكەین كۆنگرەی نەتەوەیی نەكەنە كەرەستەی یاریپێكردن و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست.

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

7ـی 9ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار