سلێمانی: لیژنه‌ی ئه‌منی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات

سلێمانی - KDP.info/ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان هان بده‌ن دوای یانزه‌ی شه‌و خه‌ڵكی بێزار نه‌كه‌ن.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی مه‌ركه‌زی سلێمانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: كه ئه‌وان نه‌یان وتووه له‌دوای كاتژمێر یانزه‌ی شه‌وه‌وه بانگه‌شه رابگیرێت، به‌ڵكو گوتوومانه نابێت له دوای ئه‌و كاته‌وه بانگه‌شه ببێته هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك،له بنكه و باره‌گاكانیشدا پابه‌ندبن به كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره ده‌نگییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه: كه داوایان له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیان و كۆبوونه‌وه‌كانیانه‌وه داوا له‌ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانیان بكه‌ن كه له دوای كاتژمێر یانزه‌وه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان خه‌ڵكی هه‌راسان نه‌كه‌ن. وتیشی: سه‌رپێچی هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تۆمار كراون.




