٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: ئەوەی لە دەستمان بێت جێبەجێی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

سان پترسبۆرگ-KDP.info/  لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی گرووپی G20 لە شاری سان پترسبۆرگی روسیادا سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد و باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بارودۆخی سوریای كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە كە لێدوانەكانی بەرپرسانی پەكەكە سەبارەت بە هەنگاو نەنانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەری پرسی كورد و ئامادەكارییەكانی پەكەكە بۆ بەرگری كردن لە ئەگەری روودانی شەڕ ، هیچ جۆرە بنەمایەكیان نییە و حكوومەت بە هیچ شێوەیەك ئەو جۆرە لێدوانانە بە هەند وەرناگرێت ، چونكە ئەمجۆرە لێدوانانە بە هیچ شێوەیەك خزمەتی قۆناغی چارەسەریی ناكەن.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورددا بەرنامەكانی خۆی جێبەجێ دەكات و بۆ چارەسەری ئەو پرسە ئەوەی لە دەستی حكوومەت بێت جێبەجێی دەكات.

ئەردۆغان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە هەر هەموو پێكهاتەكانی توركیا داوای ئاشتەوایی و تەبایی دەكەن و ئەوانە كە دەیانەوەێت ئەم قۆناغە تێكبدەن ناتوانن لە بەرانبەر میژوودا وەڵامیان هەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار