٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

19 ملیار دینار بۆ كەس و كاری قوربانیانی قەزای دووزخورماتوو تەرخان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –   KDP.info‌ / ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لەوەزارەتی دارایی كردووە بڕی 19 ملیار دینار تەرخان بكات بۆ كەسوكاری قوربانیانی كردە تووندوتیژیەكان و نۆژەنكردنەوەی شوێنە گشتیەكانی قەزای دووزخورماتوو. بە پێی نووسراوێک کە لە ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە تێدا هاتووە، کە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێكی تایبەتی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووەو تێیدا داوای كردووە بڕی 19 ملیار دینار تەرخان بكات بۆ كەسو كاری قوربانیانی كردە توندوتیژییەكان و نۆژەنكردنەوەی شوێنە گشتییەكانی قەزای دووزخورماتوو.

 بەشێكی زۆری پارەكەش بۆ ناوچەی توركمان نیشنەكان تەرخان كراوە. ئەمەو خەرج كردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر داوای ئەو لێژنەیە بوو كە لە دوو مانگی رابردوو سەردانی قەزاكەی كردبوو، دیداری لە گەڵ ژمارەیەك لایەنی سیاسی سازکردبوو .

هەواڵی پەیوەندیدار