کۆنگرەی نیشتیمانی و بەڵێننامەی شەرەف نزیکبۆتەوە

بەغدا – KDP.info/ ئەندامێکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەینێت کە لەنێوان لایەنە سیاسی و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکاندا بۆ دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بۆ بەرێوەبردنی کۆنگرەی نیشتیمانی و ئیمزاکردنی بەڵێننامەی شەرەف و دەستپێشخەریی ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیوەندی هەیە. لە لێدوانێکیدا خالد ئەسەدی ئەندامی ھاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند ئەو بەڵێنامەی شەرەفە کە خوزەیەر خوزاعی جێگری سەرۆک کۆمار دەستپێشخەریی بۆ کردووە، بەشێکە لەپرۆژەیەکی سیاسی گەورە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ قەیرانی سیاسی ئێستەی وڵات.
راشیگەیاند ئەو پرۆژەیە ھەموو لایەن و کوتلە سیاسییەکان پشتیوانی دەکەن، ئەسەدی ئەوەشی نەشاردەوە کە نیازی راستگۆیانە لە نێو سەرکردەکان ھەیە لە بەرانبەر ئەو دەستپێشخەرییەدا کەئەوەش بەدڵنیاییەوە کاردانەوەی دەبێت لە سەر دۆخی سیاسی و ئارامی لە وڵاتدا و دەبێتە ھۆی بەدیھاتنی ئاشتییەکی راستەقینەی کۆمەڵایەتی. خالد ئەسەدی لە کۆتییدا بە مەدا پرێسی راگەیاند : کە ئامانج لەو بەڵێننامەیە رزگارکردن و پاراستنی وڵاتە لە ھەوڵی ھەندێک لایەن بۆ راکێشانی بەرەو فیتنەی تایەفی و کاریگەرییەکانی لەدەرەنجامی دۆخی ناوچەکە.




