روسیا بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی لە سوریا که‌شـتی جه‌نگی رەوانە کردووە

سوریا – KDP.info / سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی روسیا ئەوەی ئاشکراکرد، کە وڵاته‌که‌ی که‌شـتی جه‌نگی زیاتری ره‌وانه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کردووه بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی روسی لەسوریاوە بۆ وڵاتەکەیان بگوازنەوە. ئاژانسی نۆفستی له زاری سێرگی ئیڤانۆڤ جیگری وەزیری دەرەوەی روسیا بڵاویکرده‌وه که ژماره‌ی که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیاده‌که‌ن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م هه‌نگاوه‌شیان رێـکخسـتنی کاری گوستنەوەی هاووڵاتیانی روسیـیه له سوریادا، ئه‌گه‌ر هاتوو پـێویستی کرد.
هاتنی ئەو کەشتییە روسیانە هاوکاتە لە گەڵ ناردنی کەشتی سەربازی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە، روسیا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی لایه‌نی رژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌گرێت، له‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی که‌وا بۆ زیاتر له 2 سـاڵه سوریای گرتووه‌ته‌وه. شایەنی باسە دیمتری پێسکۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆکی روسیا ڤلادیمیر پـوتن رۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی راگەیاند: پـێویسته ئه‌مه‌ریکا هێرشی سەربازی نەکاتە سەر سوریا و چاوه‌ڕێی راپـۆرتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات .




