شه‌ش تیمی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن دێنه هەولێر

هەولێر– تایبەت بە KDP.info / سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، شه‌ش تیمی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن دێنه كوردستان و به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا دابه‌شده‌بن . هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە 21ئەیلولی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت. تێدا بە هەزاران لە چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداری دەکەن، بێجگە لەمەنیش نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار بووی هەڵبژاردن بەشدار دەبن.
سەبارەت بە بەشداری تیمەکانی بیانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکە، سه‌ربه‌ست مسته‌فاسه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، شه‌ش تیمی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن دێنه كوردستان و به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا دابه‌شده‌بن، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ KDP.info ئەوەشی خستەروو: کە بێجگە لە شاندەکانی چاودێری کۆمکاری عەرەبی دەرگا لە بەردەم بەشداری تیمەکانی بیانی بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی کوردستان کراوەیە. شایەنی باسە : هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە 21ئەیلولی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.




