ئەمەریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات، سەردانی عێراق نەكەن

ئەمەریكا – KDP.info/ رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال لە بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكیی گواستەوە كە واشنتۆن زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە كە سوپای قودسی پاسدارانی ئێران داوای لە چەكدارانی شیعەی عێراقی كردووە كە بنكە و مەڵبەندەكانی ئەمەریكا لە عێراق بكەنە ئامانجی هێرشەكانیان. هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپای قودسی پاسدارانی ئێران فەرمانی بە چەكدارانی شیعەی عێراق كردووە، لە كاتی هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر سوریا، مەڵبەند و بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق بتەقێننەوە.
هاوكات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەبارەت بە سەردانی هاووڵاتیانی ئەمەریكا بۆ عێراق هۆشداری داوە و داوای لە هاووڵاتیانی خۆی كردووە، سەردانی عێراق نەكەن.




