10 هەزار چەکداری حزبوڵلا لە دیمەشق جێگیردەكرێن

لوبنان – KDP.info/ سەرچاوەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند كە بۆ رێگرتن لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لەكاتی هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە،10 هەزار چەكداری حزبوڵڵای لوبنانی لە دیمەشق جێگیر دەكرێن. بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی سەرچاوەیەك لە حزبوڵڵای لوبنانی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی عەرەبستانیی عەكاز رایگەیاند كە حزبوڵڵای لوبنانی خۆی بۆ دوو بەرپرسیاریەتی مێژووی لە سوریا و لەكاتی هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە ئامادە دەكات. سەرچاوەكە جەختی كردۆتەوە كە بەرپرسیاریەتی یەكەم رێگری كردنە لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و رووبەڕووبوونەوەی نەیارانی رژێمەوەكە كە بۆ ئەو مەبەستە نزیكەی 10 هەزار چەكداری حزبوڵڵای لوبنانی بە دیمەشق جێگیر دەكرێن.
هەروەها روونیكردۆتەوە كە بەرپرسیاریەتی دووەم ئەوە كە حزبوڵڵا خۆی وەڵامی ئەو مووشەكانەی دەداتەوە، لە ئیسرائیلەوە ئاراستەی سوریا دەكرێن.




