لەسلێمانی 93 سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار كراوە

سلێمانی – تایبەت بە KDP.info/ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەناو ناوەندی شاری سلێمانی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، 93 سەرپێچیی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن قەوارە سیاسییەكانەوە كراوە. لەمبارەیەوە جەبار عەزیز نوێنەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند كە دوای ئەوەی بۆ چەندین جار كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی لە پێگیریكردن بە یاسا و رێنماییەكانی هەڵبژاردنی ئاگادار كردەوە؛ بەڵام تا ئێستا لە ناوەندی شاری سلێمانی لایەنە سیاسییەكانی 93 سەرپێچییان تۆمار كردووە و لایەنەكان پێگیری یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆن نین.
هەروەها هەمان سەرچاوە گوتی: لە پێشیڵكردنی یاسا و رێنماییەكان بەڵگەی تەواو هەیە و تۆمار كراون.




