٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی میسر بڕیاری دا ئیخوان موسلیمین هەڵوەشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، لە هەنگاوێكی نوێدا حكوومەتی میسر بە فەرمی بڕیاری دا كە بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمین لەو وڵاتە بە یەكجاری هەڵبوەشێنێتەوە. وەك رۆیتەرز ئاماژەی بۆ كردووە، ئەم هەنگاوەی حكوومەتی میسر لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان موسلیمین دوای ئەوە دێت كە پێشتر چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ تێكدادانی رەوشی سەقامگیری و ئاسایش و كاری تووندوتیژی لەو وڵاتە لەلایەن ئیخوان موسلیمین و لایەنگرانی ئەنجام درا؛ ئەمەش لە كاتێكدا بووە كە حكومەت بەهۆی خراپی رەوشی ناوخۆی وڵات هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی قەدەغە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار