٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. زەوی بە سەر 400 وارسی شەهید و ئەنفالكراوان دابەشكرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – KDP.info/ بە ئامانجی زیاتر خزمەتكردن بە كەسوكاری شەهیدان. ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و دڵشاد شەهاب وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم و هەروەها بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری سلێمانی، لە رێوڕەسمێكدا لە كۆی هەزار و نۆ سەد وارسی شەهیدان و جینۆسایدكراوان، بە تیروپشك زەوی بە سەر چوار سەد وارس دابەشكرا.

لە گوتەیەكیشدا عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حكوومەت رایگەیاند كە گشت كەسوكاری شەهیدان و جینۆساید كراوان زەوی لە هەرێمی كوردستاندا وەردەگرن و هاوكات دەستخۆشی لە وەزارەتی شارەوانیش كرد بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامەی داویەتی لە پێناو دابینكردنی زەوی لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار