لە هەولێر هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بۆ كوردانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە تەندروستی هەولێر هەڵمەتی كۆكردنەوەی خوێن بۆ هاوكاری نەخۆشەكانی تالا سیمیا و كوردانی رۆژئاوا لە بارەگای فەرماندەیی لەشكری تایبەتی دوو سەر بە هێزی زێرەڤانی لە شارۆچكەی پیرمام ئەنجام دا، كە تێدا زیاتر لە سەدو پەنجاو پێشمەرگەی ئەم هێزە بە بەخشنی خۆیان بۆ كەسانی پێویست و كوردانی رۆژئاوا لە هەڵمەتەكەدا بەشداربوون و بەڵێنیان دووپات كردەوە كە ئەوان وەك پێشمەرگەی كوردستان هەردەم بۆ بەجێ گەیاندنی ئەركی نەتەوایەتی و مرۆڤایەتی و بەرگریكردمی مافی میللەتی كورد بە هەموو جۆرە بگرە بە خوێن هاوكاری و یارمەتیدەر دەبن.




