له دهۆك به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یادى 25 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان كرایه‌وە

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له دهۆك له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى نێچیپرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه‌ى ئیدارى و سیاسى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان یادى بیست و پێنج ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان كرایه‌وه .
له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌و پیشانگا وێنه‌ییه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه وێنه‌ى ئه‌نفالكراوانى له‌خۆ گرتبوو ، پاشان رێوه‌ره‌سمه‌كه ده‌ستیپێكرد و دواى خوێندنى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز و خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وته‌ى به‌خێرهێنان پێشكه‌ش كرا . پاشان نێچیرڤان بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌و نه‌هامه‌تییه‌ى ئه‌نفال كرد كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردا هات ، به‌ڵام رایگه‌یاند كه ئێمه یادى ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه به جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رابگه‌یه‌نین نابێ له هیچ شوێنێكى جیهان تاوانى ئه‌نفال و كیمیاباران دووباره ببێته‌وه ، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه تاوانى ئه‌نفال و كیمیا باران به‌رهه‌مى دیكتاتۆر و شۆڤێنى بوو ، و به‌رهه‌مى ئێمه‌ش كه ئه‌نفال و كیمیابارتن كراین، ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و خۆڕ‌اگرى و سه‌ربه‌رزى و به‌دیهاتنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه .




