٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق یاسایای خزمەتی سەربازی پەسەندکردوھێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای خزمەتی سەربازی عێراقی پەسەندکردو بەپێی ئەو یاسایەش ھێزەکانی پێشمەرگەش دەکرێتەوە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای خزمەتی سەربازی ساڵی2010ھەموارکرده‌وە و لە مادەی شەشی ئەو یاسایە ھێزەکانی پێشمەرگەش دەکرێتەوە.

د.رزگار گوتیشی: ئەو یاسایە ئەو پێشمەرگانە دەگرێتەوە کە لەساڵی1994 لە ریزەکانی سوپای عێراق چونەتە رێزەکانی ھێزی پێشمەرگە و ئێستاش سەر بەوەزارەتی بەرگرین قەربوو دەکرێنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پشتگیر لەو پێشمەرگانە بکات کە ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە .



 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار