٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعد خالد: دامەزراند یەکێک لەخاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، دامەزراندن یەکێکە لەخاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت و لەو کۆبوونەوەیە وادەی دەست پێکردنی دامەزراند دیاریدەکرێت.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراندنی وەک یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتووی داناوە و لەو کۆبوونەوەدا بڕیار دەدرێت لیژنەیەک پێکبێت بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن.

سەعد خالد گوتیشی: ئەمساڵ شێوازی دامەزراندن زیاتر پێویستی وەزارەتەکان لەبەرچاو دەگیرێت لە رێژەی دانیشتوان، چونکە رەنگە وەزارەت لە گەڵ وەزارەتی دیکە جیاواز بێت و ھەندێک وەزارەت ھەیە پێویستی بە دامەزراندن نەبێت.

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە، بڕیارە ئەمساڵ 15ھەزار کەس لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابمەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار