قوتابیانی ئاوارەی رۆژ ئاوای کوردستان بەپێی بروانامەکانیان وەردەگیرێن.
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەریگشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد،نوسراوێکیانگشتاندووە بۆ ھەموو بەرێوبەرایەتییە گشتییەکان بۆئەوەی بەپێی بروانامەکان ئەمساڵی خوێندن وەریان بگرن.
باپیر بەکر باپیر بەرێوبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: نوسراوێکی پێنج خاڵیان گشتاندووە بۆ ھەموو بەرێوبەرایەتییە گشتییەکان بۆ ئەوەی وەکو قوتابیانی ھەرێم قوتابیانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان وەربگیرێن بەپێی بروانامەکانیان، ئەمەش لەرێی پێکھێنانی چەند لیژنەیەک دەبێت لە پارێزگاکان.
باپیر بەکر باپیر گوتیشی: تەنھا لە حالەتێکدا ئەگەر بروانامەی نەبێت و باوکی تەعەھود بدات لەسەر داوای باوکی لەو پۆلە وەدەگیرێت و لەکۆتایی ساڵیش ئەوەی بۆ ھەژماردەکرێت.
باپیر بەکر باپیر رونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە لە پۆلی یەکی سەرەتایی تا دوازدەی ئامادەی دەگرێتەوە، بەڵام ئەوانەی بڕوانامەی دوازدەی ئامادەیی ھەیە پێویستە سەردانی وەزارەت بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ئاوارەکان سەردانی قوتابخانەکانیان کردووە وپێیان وتراوە دەبێ ساڵێک بگەرێنەوە دواوە بۆنمونە پۆلی پێنج بێت دەگەڕێتەوە بۆ پۆلی چوار، بەڵام وەزارەتی پەروەردە ئەمە رەتدەکاتەوە.




