سوپای قودسی ئێران: به‌رگری له رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ین

تاران - KDP.info / فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه‌که وڵاته‌که‌ی له‌م بارودؤخه‌ی ئێسای سوریادا پشتی له رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د کردبێت و گووتی : کۆماری ئیسلامی ئێران تا كۆتایی پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فردا:قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاندووه: سوریا له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدایه و پشتیوانی موسڵمانان ئه‌ركی ئێرانه و وڵاته‌که‌مان به ته‌واوی به‌رگری ده‌کات. قاسم سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌سوریا حه‌فت وڵات كارده‌كه‌ن كه بریتین له قه‌ته‌رو توركیا‌و سعودیه‌و فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل و له‌هێڵی پێشه‌وه‌دان بۆ رووخانی ئه‌سه‌د. پێویست ده‌کات ئێمه‌ش به‌رگری له رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بکه‌ین چوونکه ئه‌سه‌د به‌رگری له موسڵمانان ده‌کات ، سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاته‌كه‌ی هه‌ژمونێكی گه‌وره‌ی له وڵاته ئیسلامییه‌كان هه‌یه، و ئه‌مه‌ریكا ناگات به ئامانجه‌كانی به‌هۆی هه‌ژموونی ئێران له‌و وڵاته‌دا. چۆنیه‌تی به‌رگریکردنی ئێران له رژێمه‌ژکه‌ی ئه‌سه‌د روونکراوه‌ته‌وه.




