د.ڕه‌وه‌ز خۆشناو :ئه‌نجومه‌نی ئیسناد نایاساییه و بۆبه‌رژه‌وه‌ندیی حزبی دروست كراوه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی ئیسناد به ناوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر دروست كراوه، به‌ڵام له ڕاسیتدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی كارده‌كات.
د.ڕه‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رباره‌ی هێزی ئیسناد به سایتی kdp ڕایگه‌یاند ئه‌و هێزه له ساڵی 2006 به‌ئامانجی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر دروست كراوه، به‌ڵام ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌یه کە بۆی دیاری كراوه و ئەرکێکی تر جێبەجێ دەکات.
خۆشناو گوتی: " ئه‌نجومه‌نی ئیسناد ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبێكی دیاریكراو كارده‌كات و بۆتە میکانیزمێک بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ لە هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".




