٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: توركیا ئامادەیە بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانیەتییەكی دژی بەشار ئەسەد بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی چوارشەممە بە مەبەستی بەشداری  لە كۆبوونەوەی وڵاتانی گروپی گ 20 بەرەو رووسیا بەرێكەوت و بەر لە بەرێكکەوتنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ئەوەی كردووە كە توركیا ئامادەیە بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانیەتییەكی جیهانی لە دژی رژیمی بەشار ئەسەد بكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا بە مەبەستی هاوكاری  خەڵكی سوریا، توركیا ئامادەیە هەر جۆرە هاوكارییەك پێشكەش بكات و لە هەر جۆرە بەرەیەكی هاوبەشی جیهانی لە دژی رژیمی ئەسەددا جێ بگرێت.

ئەردۆغان باسی هەڕەشەكانی ئەسەدیشی كردووە و رایگەیاند ئەسەد هەڕەشەی لێدانی توركیا دەكات، بەڵام نازانم ئایا ئەسەد ئەو هێزەی هەیە یانا، بەڵام توركیا بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر جۆرە رووداوێك ئامادەیە و نازانم ئایا بەشار ئەسەد بۆ خۆی ئامادەیە یا نا؟

 

هەواڵی پەیوەندیدار