سەرچاوەیەکی پارتی: هەواڵەکەی شار پرێس ناراستە

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ ماوەیەکە هەندێک دەزگای راگەیاندن راست و چۆپ دەیانەوێت هەواڵی دروستکراو لە پێناوی وروژاندنی خەڵک و بازار پەیداکردن بڵاوبکەنەوە، لەم پێناوەشدا دەیانەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنە ئامانج، لەمبارەوە گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە لێدوانێکی تایبەت دەربارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی هەڵبەستراو لە شار پرێس بۆKDP.info گوتی: ئەم قسانەی کراون دوورن لە راستی و تەنیا بۆ بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێیە.
سەبارەت بە هەواڵێکی شار پرێس کەباس لەوە دەکات گوایە (لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری هەولێر و دهۆک پەلاماری چەند بارەگەیەکی گۆڕان و یەکگرتوو دەدەن)، گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.info راگەیاند: ئەمجۆرە هەواڵانە هیچ راستییەکیان تێدا نییە، پارتی بەو پەڕی پەرۆشییەوە کار بۆ بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردن دەکات، چونکە ئەمە یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراسی و مافی هەموو لایەک لە بەشداری هەڵبژاردنەکان پارێزراو بێت و بەشێوەیەکی ئارام پرۆسەکە بەرێوەبچێت. دیارە دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین ئەمە جاری یەکەم نییە هەندێک لایەن و میدیا دەیانەوێت لە رێگەی ئەمجۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە، کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەن. کە لە راستیدا ئەمجۆرە هەواڵانە بۆنی بڵاوکردنەوەی رق و ئاژاوەی لێدێت، نەک گەیاندنی زانیاری دروست و راست بە خەڵکی.
هەمان سەرچاوە گوتی: ئێمە هەموو لایەک ئاگادار دەکەیەنەوە کە وریای ئەمجۆرە راگەیەندن و هەواڵە نادروستانە بن. دیارە ئەمانە فیکە لە پێناو بەرژەوەندییەکی گوماناوی لێدەدەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
