دادگای میسر بریاریدا به‌رنامه‌کانی 4 که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی له وڵاته‌که‌ی ڕابگیرێت

میسر - KDP.info / دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا به‌رنامه‌کانی 4 که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی له وڵاته‌که ڕابگیرێت، که به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادروست و دروسـتکردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی کۆمه‌ڵـگه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان هاوڵاتیاندا و دروسـتکردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له نێو وڵاته‌که‌دا .وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵی میسر بڵاویکردۆته‌وه ،که‌ناڵه‌کان بریتین له ئه‌لجه‌زیر موباشر – میسری قه‌ته‌ری و که‌ناڵی ئه‌حرار 25 ی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر و که‌ناڵی ئه‌لیه‌رموکی ئیخوانه‌کانی ئوردن و که‌ناڵی ئه‌لقودسی بزوتنه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی.هه‌فته‌ی ڕابردوو سێ وه‌زاره‌تی حکومه‌تی کاتی میسر له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا ڕایگه‌یاند هه‌واڵی نادروستی که‌ناڵه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی و هه‌روه‌ها توڕه‌یی له نێو خه‌ڵـکدا دروسـتده‌کات. شایه‌نی باسه سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆگرامانه‌ی که بریاری دادگای میسر به داخستنیان ده‌یانگرێته‌وه برێتین له‌و پرۆگرامانای که پشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمینی میسری ده‌کات و به‌رده‌وام خه‌ڵک هانده‌ده‌ن که بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.




