٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات و تاوتوێی چەند پرسێكی نیشتمانی و هەماهەنگی ئەمنی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info/ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە علی موحسین تمیمی پارێزگاری بەغداو شاندی یاوەری كرد .

 لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی و ئەمنی ئەمرۆی عێراق و رەوشی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشوەچوونەی بوارەكانی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەولێری پایتەخت و ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی ئەمنی و سیاسی هەولێر پایتەخت كرا، كە بە دلسۆزی و هەوڵ و ماندوبوون و لێهاتوویی دەزگا ئەمنییەكانی پۆلیس و ئاسایش و بە پشتەوانی جەماوەر بەدیهاتووەو هەمیشە چاوكراوەن بۆ پاراستنی ئەو دەسكەوتانەو هەرگیز دەرەفتێك نەماوە بۆ دزەكردنی تیرۆریستان و ناحەزانی ئەم ئەزموون و تەباییەمان بۆ هەر هەولێكی تێكدەرانە .

 هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی ئەمنی پتەوتر و رێوشوێنی گونجاوتر كردەوە بۆ راوەدوونانی تیرۆیستان و داواكراوە ئەمنییەكان و تاوانباران و هاوكاریكردنی تەواویان بۆ خزمەتی سەقامگیری و ئارامی هەردوو پایتەخت و هەموو عێراق .

هەواڵی پەیوەندیدار