دیندار زێباری لەگەڵ خاتوو جاكلین بادكۆك جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق كۆبوەوە
لە دیدارێكدا د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ خاتوو جاكلین بادكۆك جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق كۆبوەوە. خاتوو بادكۆك هەر لە سەرەتاوە سوپاسی پشتگیری و هاریكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ یارمەتی دانی كتووپڕی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان. لە هەمان كاتدا بەڕێز نامیق حەیدەرۆڤی بە بەڕێزیان ناساند وەك ڕاوێژكاری ستراتیژی پیلان دانان لە ئوفیسی خۆی لە هەولێر.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە لایەن خۆیەوە سوپاسی هەریەك لە خاتوو بادكۆك و بەڕێز نامیق حەیدەرۆڤی كرد ووتی هەرێمی كوردستان ئاشنایە بە یوئێن لە كاتێكدا توانیویانە خزمەتی گەلەكەمان بكەن وە لەپێناو بەرەو پێشچوونی زیاتر ئەم پەیوەندە دەبێ پتەوتر بكرێ و بەردەوامی پێبدرێ بەخێرهاتنی شارەزایان دەكرێ لە هەموو بوارەكان.
هەر لە میانەی دیدارەكەدا بە تێروتەسەلی باس لە پێویستیەكانی ئەوڕۆی ئاوارەكان كرا و پەیوەندی نزیك و پتەوتر بە پێویست زانرا و كاری زیاتر لە نزیكەوە بە پێكەوەیی بكرێ لەم بوارەدا و نەوەك تەنها پشتگیری و یارمەتیدان بێت بەڵكو پێویستە رەوشی ئاوارەكان بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو بوارەكان بەرەوپێش بخرێت و هەڵیان بۆ بڕەخسێنرێ وەك قوتابخانەو پێویستیەكانی تر. لە هەمان كاتدا ڕۆلی پیشمەرگەی زێرەڤانی باس كرا كەوا بە زۆربەی كار مرۆییەكان هەڵدەستن وەك یارمەتی نەخوش و دابین كردنی خواردن بۆ ئاوارەكان.
هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە ئەم كارە تەنها بە شێوەیەكی هاوبەش و پێكەوەیی دەكرێ لە نێوان حكومەتی هەرێم و UN.




