٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پلاندانان: فراوانكردن و گەیاندنی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی تێگەیشتن لە داواكاری و پێداویستیەكانی ئیدارەی راپەرین د.علی سندی وەزیری پلاندانان كۆبونەوەیەكی تایبەتی سەبارەت بە ئیدارەی راپەرین لەگەل عبدلمجید عبدلا بەرپرسی ئیدارەی راپەرین و شاندی یاوەری ئەنجامدا، تەوەری كۆبەنەوەكە تایبەت بووبە پرۆژەكانی ئیدارەی راپەرین و دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ باشتركردنی راپەراندنی پرۆژەكان لە سنوری ئیدارەی راپەرین، وەزیری پلاندانان تأكید لە پێخستنی سنوری ئیدارەی راپەرین كردوە و لە هەمان كاتیشدا دوپاتكرایەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژە پێداویستیەكانی ئەم دەڤەرەی خستۆتە كارنامەی ئەولەویەتی كارەكانی حكومەت لە سالانی داهاتوودا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌د.علی سندی وەزیری پلاندانان دانیشتنێكی تایبەتی لەگەل یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان سەبارەت بە چۆنییەتی جێبەجێكردنی پرۆژەكان ئەنجامدا. ئامانجی ئەم كۆبونەوەیە گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ باشتر راپەراندن و جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان، وەزیری پلاندانان جەختی لە كۆلەتی بەرز بۆ پرۆژەكان كردەوەو لە هەمان كاتیشدا دوپاتی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانیێك دەكات بۆ بەلێندەران هەتا بتوانن كارەكانی پرۆژەكان بە خێراترو كۆلەتی بەرز تر جێبەجێبكەن. هەروەها وەزیری پلاندانان تأكیدی كردەوە كە پێویستە هەر پرۆژەیەك لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت تایبەتمەندیەكانی ستانداردی جیهانی لە خۆبگرێت، شایانی وتنە وەزارەتی پلاندانان لە هەولی گوێگرتنە لە هەموو لایەنێكی وابەستە بە پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ كەلك وەرگرتن لە ئەزمونیان و لەبەر چاوگرتنی هەر تایبەتمەنێك كە لە بەرژەوەندی هاولاتیانی هەرێمی كوردستان دابێت.

هه‌روه‌ها لە درێژەی ئامادەكاریەكانی پرۆژەی 2014 كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان ئامادەكاری بۆ دەكرێت د.علی سندی وەزیری پلاندانان كۆبونەوەیەكی تایبەتی لەگەل یاسین شێخ ابوبكر ماوەتی وەزیری كارەبا ئەنجامدا، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی كارەبا ئێستا تاوتۆی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دەكەن كە كۆی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا لە بواری جێبەجێكردن دان دەگاتە 119 پرۆژە كە لە گشت شارو قەزاو ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێن . بودجەی دیاریكراوی وەزارەتی كارەبا 1 تریلۆن و 797 ملیارو 154 ملیۆن دیانری عیراقییە. ئەو پرۆژانەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێیان دەكات بریتین لە دامەزراندنی (SCADA )لەگەل دانانی (PABX)بۆ گشت وێستگەكانی بەرهەمهێنان و ناوەندیەكان 132 ك.ڤ لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی وێستگەكانی گۆرینی كارەبا لە سەرتانسەری هەرێمی كوردستان و گەیاندنی كارەبا بۆ گشت گەرەكە نوێیەكان لە شارو گوندیكان و دروستكردنی بینای بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا لە گشت قەزاكانی هەرێم و چەندین پرۆژەی تر. وەك پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە پرۆژەكانی كەرتی كارەبا بەردەوام دەبێت هەتا گرفتی كارەبا بە تەواوی بن بردەكرێت. جێی ئاماژەیە كۆبونەوەكانی وەزیری پلاندانان لە مەر بودجە بەردەوامیان دەبێت هەتالا قۆناغی كۆتایی.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار