هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2013 دواخرا

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دواخرا به‌هۆی هه‌موار نه‌كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، جگه له‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه .
حه‌یده‌ری له لێدوانێكدا به رادیۆی سه‌وای راگه‌یاند كه كۆمسیۆن چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی یاسایه‌ك بوو كه هه‌موار كرابێته‌وه هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌تی بووین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كه به‌لام تا ئێستا هیچ ئه‌م بره پاره‌یه‌مان بۆ نه‌هاتووه بۆیه هیچ كارێك نه‌كراوه . خه‌رجی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری پێویسته و وا بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت .




