دیمه‌شق: ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵه‌کانی شه‌ڕی له گه‌ڵ ڤیتنام و عێراق له سوریا دووباره ده‌کاته‌وه

سوریا - KDP.info / نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دووپاتیکرده‌وه که ئه‌مریکا له بریاری وه‌شانی سه‌ربازی بۆسه‌ر وڵاته‌که‌ی هه‌ڵه‌کانی شه‌ڕی له گه‌ڵ ڤیتنام و عێراق دووباره ده‌کاته‌وه .به‌شار جه‌عفه‌ری به که‌ناڵیCNN ڕایگه‌یاند: سووریا به‌رده‌وام داوای له ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه به‌شداری بکات له گفتوگۆی سازێنه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا سه‌رجه‌م ڕێگاکانی پێوه‌ندی دیپلۆماتیکی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق داخست و هه‌وڵی دا بۆ پشتیوانی کردنی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌ت.نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختیشی کرده‌وه، که دیمه‌شق ڕێوشوێنی بۆ پاراستنی سنووره‌کانی خۆی و ژیانی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن له شه‌ڕ گرتۆته‌به‌ر.ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵه‌کانی خۆی له‌باره‌ی شه‌ڕی ڤیتنام و عێراق و قه‌یرانی کووبا له سووریاش دووباره ده‌کاته‌وه و به هه‌مان شێوه که کۆلن پاول، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه‌ریکا به بیانووی به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراو له یاسای چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له عێراق وای کرد هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق بکرێت، جۆن کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریکاش هه‌مان سیاسه‌ت له به‌رانبه‌ر سووریا ی کردووه.




