ئەندامێكی هاوپەیمانی كوردستان: ئه‌نجومه‌نی ئیسناد نایاساییه و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی حزبێكی دیاری كرا‌و كاردەكات

ئه‌ندامێكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ئیسناد به ناوی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر دروست كراوه، به‌ڵام له ڕاسیتدا ئەو ئەنجومەنە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بەكاردەهێنرێت.
د.ڕه‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو ئەمرۆ دووشەممە 2/7/2012 بهkdp ڕایگه‌یاند: ئەنجومەنی ئیسناد وه‌ك هێزێك به‌ئارمانجی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی تیرۆر له ساڵی 2006 دامەزرێندرا، به‌ڵام ئه‌و هێزه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئەركەیەكە بۆی دیاریكراوە
خۆشناو گوتیشی: " ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبێكی دیاری كرا‌و كارده‌كات، ئه‌وه‌ش ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشگیری كردنی كەسانێك لە هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".




