حزبی گەلی كۆماری توركیا لە دژی وەشاندنی گورزی سەربازییە بۆ سەر سوریا

توركیا– KDP.info/ حزبی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆنی توركیا دژایەتی خۆی لەدژی وەشاندنی گورزی سەربازیی لەلایەن وڵاتەكەیەوە بۆ سەر سوریا دەربڕی. لەمبارەیەوە لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە فاروق لۆغۆ ئۆغلۆ جێگری سەرۆكی حزبی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆنی توركیا رایگەیاند سوریا پێویستی بەئاشتی هەیە نەك جەنگ، هاوكات داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد كاربكات لەپێناوی ئەوەی هەموولایەنەكانی سوریا ئاگربەست رابگەیەنن. هەروەها لۆغۆ ئەوی بەپێویست زانی توركیا لەو بارەیەوە هەنگاوی جدی بگرێتەبەر بۆ كۆتای هێنانی كوشت و كوشتار لە سوریا؛ نەك هێرشكردنە سەر ئەو وڵاتە.




