بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.9 پلە بەپێوەری رێختەر وڵاتی ژاپۆنی گرته‌وه

ژاپۆن - KDP.info / بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.9 پلە بەپێوەری رێختەر باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند و هاوکات راپۆرتەكان له‌و وڵاته‌دا هیچ زیانێكیان لەبارەی بومەلەرزەكە و ئەگەری روودانی شەپۆلەكانی تسونامی نەخستۆتەڕوو.دەزگا كەشناسییەكانی ژاپۆن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.9 پلە بەپێوەری رێختەر دوورگەی (توریشما) ی بەدووری 540 كیلۆمەتر لە باشوری پایتەختی تۆكیۆ بە قوڵایی 400 كلیۆمەتر هەژاندووە.زیان‌و گیانی ماڵی نه‌زانراوه، بەگوێرەی راپۆرتی دەزگا كەشناسییەكان، بومەلەرزەكە بەگوڕی 6.9 پلە بە پێوەری رێختەر باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند وهەروەها مەترسی روودانی شەپۆلەكانی تسونامی ناكرێت، پێشتر به هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌که‌وه بنکه‌یه‌کی ئه‌تۆمی له تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، زیانی پێگه‌یشت و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشکی ئه‌تۆمی لێده‌کرا.




