٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی: قسەکانی عەتا سەراوی لەبارەی پابەند نەبوون بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە بێ بنەمایە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - تایبەت بە KDP.info /  لەمەڕ قسەکانی عەتا سەراوی کە لە رۆژنامەیەک دژی پارتی کردبوونی، وتەبێژی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە قسەکانی عەتا سەراوی رای خۆیەتی و گوزارشت لە رای یەکێتی ناکات. دانەیەکی رانکردنەوەکە گەیشتۆتە دەست    KDP.infoکە ئەمە دەقەکەیەتی : هەڤاڵ عەتا سەراوی لە ژمارەی ئەمڕۆی (ئاوێنە) رۆژی 3-9دا لەبارەی چەندین بابەتی جۆراوجۆر لێدوانی داوە. بە پێویستی دەزانین رای بگەیەنین كە لێدوانەكانی تەنها گوزارشت لە رای شەخسی خۆی دەكات و بەهیچ جۆرێك نە زمان و نە شێوازی دەربڕینەكانی هی یەكێتییەو نە بۆچوونەكانیشی گوزارشت لە سیاسەت و رای یەكێتی دەكەن. بە تایبەتی لێدوانەكەی لە بارەی ئاسەوارەكانی دوو ئیدارەیی شاشی پێوە دیارە، چونكە یەكێتیی پێی وایە كە دەبێ لە دوای هەڵبژاردنەوە ئاسەوارەكانی دوو ئیدارەیی بە یەكجاری بسڕدرێنەوە و كەلێنەكانیشی كە ماون پڕ بكرێنەوە

هەروەك لەبارەی پابەند نەبوون بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە رای ئەگەیەنین كە قسەیەكی بێ بنەمایەو سەد لەسەد دژی بۆچوون و دنیابینی دیموكراسیانەی یەكێتییە

 

یەكێتی و ئۆرگانەكانی هەركاتێك بە پێویستی بزانێ رای رەسمی خۆی رابگەیەنێ ئەوا بە راگەیەندراوی رەسمی یان لەرێی وتەبێژی رەسمییەوە رای ئەگەیەنێت.

 وتەبێژی مەكتەبی راگەیاندنی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

3/9/2013

هەواڵی پەیوەندیدار