٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەمال بۆرقای: پێویستە ئۆجەلان ئازاد بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان كەمال بۆرقای لە دیمانەیەكی  لە گەڵ رۆژنامەی یەنی شەفەقدا باسی بارودۆخی ناوچەكە و بارودۆخی ناوخۆیی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە.

كەمال بۆرقای لە سەرەتای دیمانەكەیدا باسی بارودۆخی ناوخۆیی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و رایگەیاندووە كە لەم ساڵانەی دوایدا لە توركیا گۆڕانكاری زۆر گرنگ كراون و نموونەیان دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیایە.

بۆرقای ئاماژەی بەوە كردووە ماوەی چەند ساڵە پشتگیری لە چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا بە رێگای دیالۆگ كردووە،  بەڵام بە هۆی ئەم بیروڕایەیەوە لە لایەن پەكەكەوە رووبەرووی رەخنەی توند بووەتەوە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە لە توركیا سەردەمی چەك و شەڕی چەكداری نەماوە و بۆ ئەوەی كە پرسی كورد بە رێگای ئاشتیانە و دیالۆگ چارەسەر بكرێت، پێویستە ئۆجەلانیش ئازاد بكرێت تا ئەویش بتوانێت بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە رۆلی خۆی بگێڕێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار