٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

منداڵانی روبوسكی: با هەبوونی ئێمە نەبێتە قوربانی بوونی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری-   KDP.info /  لە توركیا هەر ساڵ لە كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن قوتابییەكان پێویستە سوندێك بخۆن و ئاماژە بەوە بكەن كە هەبوونی ئەوان ببێتە قوربانی بوونی توركیا، بەڵام ئەو سوندە ئەمساڵ لە لایەن منداڵان و قوتابییانی ناوچەی روبوسكییەوە رەتدەكرێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە منداڵانی روبوسكی لە گەڵ نزیك بوونەوەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، داوا لە بەرپرسانی توركیا دەكەن كە سوندی : با هەبوونم بە قوربانی بوونی توركیا بێت، هەڵبوەشێننەوە، چونكە ئەوان چی دیكە ئامادە نین لە كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، هەبوونی خۆیان بە قوربانی بوونێك بكەن، كە كومەڵكۆژی كردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار