٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

سەرچاوەیەکی پارتی: ئارێز عەبدوڵڵا، ئەگەر پارتی وەها خراپە بۆ دەتویست بێیتە ریزەکانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  لە رونکرنەوەیەکی تایبەتیدا، گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، وەڵامی هەموو ئەو قسانە دەداتەوە کە ئارێز عەبدوڵڵا دژی پارتی کردوونی و پارتی بە خراپ ناو دەبات.  

لەم رۆژانەی دواییدا ئارێز عەبدوڵڵا بە توندی و بە شێوەیەکی خراپ و دوور لە بنەما و رەچاوکردنی هاوپەیمانیەتی و دۆستایەتی نێوان پارتی و یەکێتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە حزبێکی خراپ وەسف دەکات؛ لە وەڵامی کاک ئارێز عەبدوڵڵادا گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.info راگەیاند:  تەنیا ئەوەندە دەڵێین ئەگەر پارتی وەکو ئەوەی تۆ وەسفت کردووە، ئەوەندە خراپە، ( هەرچەندە قسەکانت هیچ بنەمایەکیان نییە)،  ئەی بۆچی پێش ئەوەی لە حزبی زەحمەتکێشان وازبهێنیت،  پەیوەندیت کرد بە پارتی دیموکراتی کوردستان و چەندین چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەشت لە گەڵ هەڤالانی پارتیمان ئەنجام دا،  کە خۆت باش ئەو هەڤالانەی ئێمە دەناسی، ئەمەشت بۆ ئەوە بوو تاکو لە ریزی پارتی وەربگرێت. بەڵام هەڤالێکمان یادی بەخێر کە ئێستە لەژیان نەماوە و شەهید بووە، بووە هۆکاری ئەوەی کە تۆ لە پارتی وەرنەگیرێیت.  ئەو (پارتی)یەی ئێستە تۆ وەها بە خراپی وسفی دەکەیت، هەر بۆ ئاگاداری ئێوە، هەمان پارتەکەی ئەوان سەردەمە و لە گەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانیش  هاوتەریب بەرەو پێشەوە چووە.

هەواڵی پەیوەندیدار