رێكەوتننامەی تەرخانكردنی زەوی بۆ كۆمەڵگای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر واژۆكرا
ههولێر- تایبهت به KDP.info/ سهرچاوهیهكی تایبهت له كۆنسولخانهی گشتی وڵاته یهكگرتووهكانی ئهمریكا له ههولێر تایبهت به KDP.infoگوتی:دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە هاورێیەتی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و عێراق لە هەرێمی كوردستانی عێراق، جۆزێف پێنینگتۆن، كونسوڵی گشتی و، فەلاح موستەفا، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكەوتنامەیەكیان واژۆكرد لە رۆژی 3ی ئەیلولی 2013 بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ بنیاتنانی باڵەخانەو كۆمەڵگای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.
لە ڕێورە سمەكەدا، كونسوڵی گشتی پێنینگتۆن گوتی: بۆنەكەی ئەمڕۆ خاڵێكی بەرچاوە لە پەیوەندیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و عێراق، بەتایبەتی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی باكوری عێراق. كۆمەڵگای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا نیشاندەری پابەندی درێژخایەنی ئێمەیە بۆ باشتركردن و بەرفراوانكردنی پەیوەندیەكانی نێوان خەڵكی ئەمریكاو خەڵكی باكوری عێراق.‘ هەروەها گووتیشی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەم نزیكانە دەست بەكاركردن دەكات لەسەر نەخشەی گشتی كۆمەڵگا نوێیەكەو، هیواشی خواست پێش كۆتایی ساڵی 2014 بەردی بناغەی دابنرێت .
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لەمانگی تەموزی 2011 ەوە كراوەتەوەو بەرپرسە لەبەرەوپێشبردنی هەماهەنگی ئەمریكا لەرووی سیاسی و، ئابوری و، فەرهەنگی و ئاسایشی لەگەڵ خەڵكی عێراق لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بریتین لە هەولێرو، سلێمانی و دهۆك. هەبوونی دیپلۆماسی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەسەرانسەری عێراق رێنوێنی دەكرێت بە رێكەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ پەیوەندی دۆستایەتی و هەماهەنگی لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و كۆماری عێراق، كەوا لە ساتەوەختی واژۆكردنیەوە لەساڵی 2008 ەوەكو بنەمای پەیوەندی درێژخایەنی دولایەنە لەسەر بنەمای ئامانجی هاوبەش خزمەتیكردووە.




