٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: داوای رونکردنەوەمان لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -   KDP.info  /  لە رونکردنەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە قسە و وبوختانەکانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی هاوپەیمان رایدەگەیەنێت لەمەڕ ئەم بۆچوونانە داوامان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە لەبارەی ئەمجۆرە قسانە رونکردنەوەیەک بدەن.

لەبارەی هەندێک قسەی بێ بنەما و ناڕەوا و بێ سەروبەری  عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ KDP.infoرایگەیاند : لەم رۆژانە عەتا سەراوی قسەی بێ بنەمای کردوون و لەمبارەوە داوامان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە رونکردەوە بدەن و هەڵوێستی خۆیان دەربڕن.

گوتە بێژەکەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دەڵێت: ئەمجۆرە بەرپرسانەی هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن و لە پێش هەرشتێک بەرانبەر حزبەکەی خۆیان، ئایا دەبێت چۆن هەڵسوکەوت بەرانبەر نەتەوە و بەرانبەر بە پارتیمان  بکەن؟. بۆیە ناچارین لەمەو دوا بە شێوە و بابەتی ئەوانەوە باسی خۆشیان و حزبەکەشیان بکەین کە هاوپەیمانی ئێمەن. چونکە ئەمە چەندین جارە بێ هۆ و ناڕەوایانە و دوور لە گیانی هاوپەیمانیەتی و رێزنەگرتن لە تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستانی هێرش دەکەن سەر پارتیمان و پیرۆزییەکانمان، لەم رێگەیەوەش هەستی ئەندامان و کادیر و جەماوەری پارتیمان بریندار دەکەن و لەهەمان کاتیشدا دڵەراوکێ لە شەقامی کوردستان دروست دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار